نیگەرانییەکان لەسەر چارەنووسی دەسبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی سەقز بەهۆی تۆمەتبارکردنیان بە سزای قورس زیادیکردووە

خۆڕاگری: چوار هاووڵاتیی خەڵکی سەقز کە لە خۆپیشاندانەکانی مانگی بەفرانباری ساڵی ڕابردوودا دەسبەسەر کرابوون، لەژێر گوشاری ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم ڕووبەڕووی تۆمەتی قورسی ئەمنی بوونەتەوە و مەترسیی دەرچوونی سزای توندیان لەسەرە.

بەپێی ڕۆژی شەممە، ٩ی جۆزەردانی ١٤٠٥ی هەتاوی “٣٠ی مای ٢٠٢٦ی زایینی” ماپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند:چوار هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی شاری سەقز بە ناوەکانی “ئاراس عەزیزی (منداڵی ١٧ ساڵ)، هەژیر شەهنازی ئیلوو، ئارتین کەڵهوڕ و ئاریان عوسمانی (پاڵەوانی کیک‌بۆکسێنی پارێزگا)، لەلایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامییەوە تۆمەتی قورسیان خراوەتە پاڵ و مەترسیی ئەوە هەیە کە سزای قورسیان بەسەردا بسەپێنن.

سەرەڕای ئەوەی لە ڕۆژانی ڕابردوودا ئاراس عەزیزی و ئاریان عوسمانی بە دانانی بارمتەی قورس بە شێوەیەکی کاتی ئازاد کراون، بەڵام ئارتین کەڵهوڕ و هەژیر شەهنازی ئیلوو هێشتا لە بەندیخانەی ناوەندیی سەقزدا ڕاگیراون و هەروەها

ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە سەقز تۆمەتی قورسی ئەمنی وەک تێکدانی ئاسایشی گشتی و هەوڵدان دژ بە ئاسایشی نەتەوەییی خستووەتە پاڵ ئەم دەسبەسەرکراوانە و لە دۆسیەی ئاراس عەزیزی، ئەو مێرمنداڵە تەمەن ١٧ ساڵانە، بە هاوکاری لەگەڵ لایەنە دەرەکییەکان بۆ تێکدانی ئاسایش، تۆمەتبار کراوە کە لەژێر ئەشکەنجە دەرووسنی و جەستەییدا ناچار بە دانپێدانانی زۆرەملێ کراوە.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*