٣٧ ساڵ بەسەر کارەساتی تیرۆری د.قاسملوو و هاوڕێیانی دا تێدەپەڕێت، بەڵام دکتۆر قاسملوو هێشتا وەک بیرمەندێک لەنێو کۆمەڵگەی کوردیدا بە زیندویی ماوەتەوە.
بیرکردنەوەی ئەو، گوتارەکانی و ئەو ڕێچکە سیاسییەی کە دایڕشت، هێشتا مەترسییە بۆ سەر ئەوانەی بڕوایان بە چەوسانەوە هەیە. یادی قاسملوو و هاوڕێیانی، نوێکردنەوەی بەڵێنی بەردەوامییە بۆ ئەو ڕێگەیەی کە ئامانجەکەی «کوردستانێکی ئازاد و دیموکرات»ە.
تیرۆرکردنی دکتۆر قاسملوو لە کاتی دانوستاندا، نیشاندەری ڕوویەکی قێزەون و بێ ئەخلاقیی سیاسی ئەو دەوڵەت و هێزانەیە کە لە ئاست هزر و لۆژیکدا دەستەوەستانن. کاتێک ئایدۆلۆژیایەک یان دەسەڵاتێک پەنا بۆ تیرۆر دەبات، لە ڕاستیدا دان بە شکستی خۆیدا دەنێت لە بەرامبەر کەسایەتییەکدا کە بە قەڵەم و وتار، پایەکانی ستەمی لەرزاندووە.
تیرۆر نەک هەر نەیتوانی ڕێچکەی خەباتی نەتەوەیی گەلی کوردستان کپ بکات، بەڵکو قاسملووی کردە سیمبولێکی هەتاهەتایی و ئەو پەیامەی سەلماند کە هزر بە فیشەک ناکوژرێت.
سڵاو لە گیانی پاکی شەهید د. قاسملوو و هاوڕێیانی
٢٢ی پووشپەڕی١٤٠٥هەتاوی
ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

Be the first to comment