خۆڕاگری: گەنجێکی تەمەن ١٨ ساڵی کورد بە ناوی ماهان سەیفی، خەڵکی شاری دەڕەشار سەر بە پارێزگای ئیلام، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
بەپێی هەوالی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆهەڵاتی کوردستان، ڕۆژی چوارشەممە ٧ی گەلاوێژی ١٤٠٥ی هەتاوی (٢٩ی جولای ٢٠٢٦ی زاینیی)، ماهان سەیفی، تەمەن ١٨ ساڵ، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە
تا ئێستا، لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن وئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵی و شوێنی ڕاگرتنی ناوبراو زانیارییەک لەبەردەستدا نییە و بەدواداچوونی بنەماڵەکەی بۆ ئاگاداربوونەوە لە چارەنووسی کوڕەکەیان بێئاکام ماوەتەوە.
