دەزگای قەزایی ڕێژیمی ئێران دوو کەسی خەڵکی ئیسفەهان لە دەسبەسەرکراوانی خۆپێشاندانەکانی بەفرانبار لەسێدارە دا

خۆڕاگری: ڕێژیمی سێدارە و تاوانکاری کۆماری ئیسلامی، لە بەردەوامی لەسێدارەدان و سرکوتکردنی ناڕازییاندا، سزای سێدارەی ئەبوولفەزڵ سپاهی بادجانی، ئەمیر حوسێن سەفەری لە دەسبەسەر کراوانی خۆپێشاندانەکانی  ئیسفەهانی جێبەجێ کرد.

بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕۆژی ٦ی گەلاوێژی ١٤٠٥ی هەتاوی،٢٨ی جولای ٢٠٢٦ زاینی دوو خۆپێشاندەری مانگی بەفرانباری ١٤٠٤ی هەتاوی خەڵکی ئیسفەهان دوای دەسبەسەر کردنیان لە دۆسییەک بە نای “مەیدانی عەلیخانی” لەلایەن دەزگای قەزایی ڕێژیم سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو،ڕؤژی ٦ی گەڵاوێژ لە هەمان مەیدان بەبەرچاوی خەڵک لەسێدارە دران.