خۆڕاگری: میلاد شادیخا و ئارمان دەروێشی، دوو هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی شنۆ پاش دوو مانگ ڕاگیران دەسبەسەرکردن، بە دانانی بارمتەی قورس و بەشێوەی کاتیی ئازاد کران.
ڕۆژی یەکشەممە، ١٠ی جۆزەردانی ١٤٠٥ی هەتاوی “٣١ی مای ٢٠٢٦ی زایینی” ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: میلاد شادیخا و ئارمان دەروێشی، دوو لاوی دەسبەسەرکراوی خەڵكی گوندی “سینگان”ـی سەربە شاری شنۆ، پاش دوو مانگ دەسبەسەربوون، هەرکامیان بە دانانی بارمتەی قورس بە بڕی ٣ملیاردتمەن و بەشێوەی کاتیی تا کاتی دادگاییکردنەکەیان لە بەندیخانە ئازاد کراون.
ئەو دوو هاووڵاتییە ڕۆژی ١٤ی مانگی ڕەشەمەی ساڵی ڕابردوو،بلەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کرابوون و تا ماوەیەک بێسەروشوێن کرابوون و هەروەها لەماوەی دەسبەسەربوونیاندالە مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان و دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش کرابوون.

Be the first to comment