دێلوران؛ دەسبەسەرکردنی دوو هاووڵاتی لەلایەن چەکدارانی ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: مستەفا محەممەدی، موجتەبا یاوەر دوو هاووڵاتیی خەڵکی دێلوران لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر و بێسەروشوێن کراون.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی شەممە، ٣٠ی جۆزەردانی ١٤٠٥ی هەتاوی “٢٠ی ژووئەنی ۲۰۲٦ی زایینی” دووهاوولاتیی خەڵکی دێلوران بە ناوەکانی مستەفا محەممەدی مجتەبا یاوەر، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دوای ئاشکرا کردنی دۆسییەکانی گەندەڵی ئەو شآرە دەسبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

بە پێی زانیارییەکان، مستەفا محەممەدی بە تۆمەتی پێوەندی لەگەڵ دەوڵەتانی نەیار و ئیسرائیل، ڕووبەڕوو کراوەتەوە. تۆمەتی موجتەبا یاوەریش وەک بڵاوکردنەوەی بابەتە ڕەخنەیییەکان لە تؤڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕاگەیەندراوە.مستەفا محەممەدی پێشتریش لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.