خۆڕاگری: یوونس نەبیزادە، هاوڵاتیی خەڵکی ورمێ، لەلایەن دەزگای قەزایی ڕێژیمی ئێرانەوە، سزای ۱۰ ساڵ و ڕۆژێک بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا.
ڕۆژی پێنجشەممە، ١ی گەلاوێژی ١٤٠٥ی هەتاوی “٢٣ی جولای ٢٠٢٦ی زایینی” ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەلاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: یوونس نەبیزادە، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “دلۆ”ـی سەر بە ناوچەی دیزج دولـی ورمێ، لەلایەن لقی یەکەمی دادگای ئینقلابی ڕێژیمەوە لە ورمێ بە سەرۆکایەتیی قازی “نەجەفزادە” بە تۆمەتی ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی، سزای ۱۰ ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێندراوە.
ناوبراو ڕۆژی پێنجشەممە ۱۷ی جۆزەردانی ١٤٠٣ی هەتاوی، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی دەسبەسەر کرا و دوای دەسبەسەرکردنی ناوبراو، بەشێوەیەکی دڕەندانە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵکەشیان دەستیان بەسەر کەلوپەلە تایبەتییەکانیدا گرتووە و هەروەها نزیکەی دوو مانگ لە ژوورە تاکەکەسییەکانی گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە ورمێدا لە ژێر توندترین ئەشکەنجەی جەستەیی و ڕحیدا بووە و ئۆرگانە سەرکوتکەرەکان لەو ماوەیەدا ناوبراویان لە ژێر گوشاری تونددا ناچار بە واژۆ و وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ و پاڵدانی تۆمەتی بێبنەما کردووە.

Be the first to comment