دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی کامێران لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە

خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی خەڵکی کامێران بەناوی “ڕامین محەممەدی” لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی دۆشەممە، ٢٩ی پووشپەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی (٢٠ی جولای ٢٠٢٦ی زایینی)، هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران هەڵیانکوتاوەتە سەر شوێنی نیشتەجێبوونی ڕامین محەممەدی، هاووڵاتیی تەمەن ٣٣ ساڵ و خەڵکی گوندی “ئەڵک”ـی سەر بە شاری کامێران و بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەک دەسبەسەریان کردووە و ڕفاندوویانە بۆ شوێنێکی نادیار.
ناوبراو پێشتریش لەلایەن ڕێژیمەوە کراوە و ڕووبەڕووی دەزگای قەزایی ڕێژیم بووەتەوە و هەروەها تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر شوێنی ڕاگیران هۆکاری دەسبەسەرکردن و جارەنووسی لەبەردەستدا نییە و هەواڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.

*