سەپاندنی سزای بەندکردن و لێدانی قامچی بەسەر هاووڵاتییەکی کورددا لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: فرهاد باغچقی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی بجنوورد لەلایەن دەزگای قەزایی ڕێژیمی ایرانەوە بە شێوازێکی غیابی سزای بەندکردن و لێدانی قامچیی بەسەردا سەپێندراوە.

ڕۆژی شەممە، ٣ی گەلاوێژی ١٤٠٥ی هەتاوی “٢٥ی جولای ٢٠٢٦ی زایینی” ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: لقی ١٠٣ی دادگای تاوانەکانی ڕێژیمی ئێران لە شاری بجنوورد، لە دادگاییکردنێکی غیابیدا، فرهاد باغچقی، هاووڵاتیی خەڵکی ئەو شارەی بە تۆمەتگەلی سیاسی و ئەمنیی وەک تێکدانی ئارامی و ئاسایشی گشتی لە ڕێگەی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکان، سەرپێچی لە ئەرکی مامۆستایانی حکوومی و پێکدادان لەگەڵ هێزە سەرکوتکەلێدانی ٧٤قامچیی بەسەردا سەپاندووە.

ناوبراو ڕێکەوتی ١٨مانگی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کرا و ماوەی دوو مانگ لە قورسترین بارودۆخدا و لە ژوورە تاکەکەسییەکانی ناوەندە سەرکوتکەر و بەندیخانەکانی ڕێژیم لە بجنوورددا بەسەر بردووە و لە مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵە و دەستپێڕگەیشتن بە پارێزەر بێبەش کرابوو و هەروەها پاش تێپەڕاندنی قۆناغی زۆرەملێی لێپرسینەوە، لە کۆتاییدا بە دانانی بارمتەی قورسی ٥ ملیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی تا کاتی دادگاییکردن لە بەندیخانە ئازاد کرابوو.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*