سەپاندنی سزای بەندکردن بەسەر پاڵەوانێکی زۆرانبازیی کوردی خەڵکی بجنوور لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: شەهریار محەممەدی‌بریمانلوو، زۆرانبازی کوردی خەڵکی بجنوورد، لەلایەن دادگای ئینقلابی ڕێژیمەوە بە تۆمەتی بەشداریکردن لە خۆپێشاندانەکان، سزای دوو ساڵ بەندکردنی تەعزیریی بەسەردا سەپێنرا.

ڕۆژی شەممە، ١٧ی گەلاوێژی ١٤٠٥ی هەتاوی “٨ی ئاگۆستی ٢٠٢٦ی زایینی” ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: شەهریار محەممەدی‌بریمانلوو، زۆرانبازی کوردی خەڵکی شاری بجنوورد، لە قۆناغی پێداچوونەوەی دۆسیەکەیدا، سزای ٢ساڵ بەندکردنی تەعزیری بەسەردا سەپێندراوە و تەمەنی ٢٠ ساڵە و لە ڕێکەوتی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤ی هەتاوی، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەک دەسبەسەر کرابوو و گوازرابۆوە بۆ شوێنێکی نادیار.

ناوبراو پاش هەشت ڕۆژ مانەوە لە ژێر لێکۆڵینەوە و دەسبەسەربوون، لە بەندیخانەی بجنوورد بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو و هەروەها دەسبەسەرکردنی ئەم پاڵەوانی زۆربازییە کە تەمەنی ٢٠ساڵە، لە درێژەی شەپۆلی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو ڕووی‌دا و لەوکاتەوە دۆسیەکەی لەژێر دەستی دەزگا سەرکوتکەر و قەزاییەکانی ڕژێمدا بووە.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*