دەسبەسەرکردنی ئەندامێکی شۆرای شاری کۆتۆل لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

خۆڕاگری: بەهمەن مودیرزادە، هاووڵاتیی و ئەندامی شۆرای شارۆچەی کۆتۆل، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی سپای تێرۆریستی پاسدرانەوە دەسبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سێشەممە ١٣ی گەلاوێژی ١٤٠٥ی هەتاوی “٤ی ئاگۆستی ٢٠٢٦ی زایینی”، هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیتلاعاتی سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیم بەبێ بوونی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی یاسایی و قەزایی، هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی بەهمەن مودیرزادە، هاووڵاتیی و ئەندامی شۆرای شارۆچکەی “کۆتۆل”ـی سەر بە شاری خۆی و بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەریان کردووە و گواستوویانەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

سەرەڕای تێپەڕبوونی پێنج ڕۆژ بەسەر دەسبەسەرکردنی ناوبراودا، تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە و ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمیش لەو بارەیەوە هیچ وڵامێکی بە بنەماڵەکەی نەداوە.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*