سەپاندنی سزای بەندکرد بەسەر مامۆستایەکی کورد لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە

خۆڕاگری: ئاریا نوورانی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی خۆراسان و مامۆستای پەروەردە و یەکێک لە دەسبەسەرکراوانی خۆپێشاندانە سەرتاسەرییەکانی بەفرانبار، سزای ۱٤مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ١٠ی پووشپەڕی ١٤٠٥ی هەتاوی “١ی جولای ٢٠٢٦ی زایینی” ئاریا نوورانی، مامۆستای پەروەردەیی کوردی خەڵکی پارێزگای خۆراسانی باکوور، لەلایەن دەزگای قەزایی ڕێژیمی ئێرانەوە، سزای ۱٤مانگ بەندکردنی تەعزیری بەسەردا سەپێندراوە و بەپێی ئاگادارنامە دەرچووەکە، هیچ وردەکارییەک لەسەر بەڵگەکانی دۆسیەکە، ناونیشانی تۆمەتە وەپاڵدراوەکان و هۆکارەکانی دەرکردنی ئەم سزایە نەخراوەتە ڕوو و تەنیا سزای بەندکردنەکەی تێدا ئاماژە پێ کراوە.
ناوبراو لە کاتی خۆپێشاندانە جەماوەرییەکانی مانگی بەفرانباری ١٤٠٤ی هەتاویدا لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کرابوو و پاش دوو حەفتە دەسبەسەربوون و لێپرسینەوە لە یەکێک لە گرتنگەکانی ڕێژیم، بە دانانی بارمتەی قورس و بە شێوەی کاتیی تا کاتی دادگاییکردنەکەی ئازاد کرابوو.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*