خۆڕاگری: سەعید ئاسارە، هاووڵاتیی خەڵکی مەلەکشا، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە، دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی شێشەممە، ۹ی پووشپەڕی ١٤٠٥ی هەتاوی “۳۰ی ژووئەنی ٢٠٢٦ی زایینی” سەعید ئاسارە، هاووڵاتیی خەڵکی شاری مەلەکشا، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە، بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
ناوبراو لە پاش دەسبەسەرکردنییەوە تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە و هەواڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە.

Be the first to comment