خۆڕاگری: کازیوە پەرویزنیا، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵكی مەهاباد، پاش سێ حەفتە ڕاگیران، بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتیی ئازاد کرا.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی پووشپەڕی ١٤٠٥ی هەتاوی (١ی جولای ٢٠٢٦ی زایینی)، کازیوە پەرویزنیا، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی شاری مەهاباد، پاش تێپەڕبوونی سێ حەفتە دەسبەسەربوون، بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتیی تا کاتی دادگاییکردنەکەی لە بەندی ژنانی بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ ئازاد کرا.
ناوبراو پێشتر لە قۆناغی لێکۆڵینەوەدا لەلایەن دەزگا سەرکوتکەرەانی ڕێژیمەوە بە تۆمەتی “وێنەگرتن لە کاتی شەڕی ئەم دواییانەدا” لێپرسینەوەی لەگەڵ کرابوو و دەسبەسەرکردنیشی دەگەڕێتەوە بۆ ڕێکەوتی ٢٢ی جۆزەردانی ١٤٠٥ی هەتاوی، کاتێک هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم هەڵیانکوتایە سەر ماڵەکەیان، بەڵام بەهۆی نەبوونی خۆی لە ماڵەوە نەتوانرا دەسبەسەر بکرێ و دواتر بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە مەهاباد بانگ کرا و هەرلەوێ دەسبەجێ دەسبەسەر و گوازرایەوە بۆ گرتنگەیەکی ڕێژیم لە شاری ورمێ.

Be the first to comment