خۆڕاگری: هەورام مێهرنەوایی، هاووڵاتیی خەڵکیبۆکان بەندکراوی سیاسی پێشوو لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر و بێسەروشوێن کراوە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی شەممە، ۲٣ی جۆزەردانی ١٤٠٥ی هەتاوی “۱٣ی ژووئەنی ۲۰۲٦ی زایینی” هاوولاتییەکی خەڵکی بۆکان بە ناوی هەورام مێهرنەوایی بەندکراوی سیاسیی پێشوو کە لە ماوەی شەڕی ڕابردوو دا بە مەرەخەسی لە دەرەوەی زیندان دا بوو، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەسبەسەر کراوەو گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردنەوە و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە. بەدواداچوونی بنەماڵەکەشی بۆ ئاگادار بوون لە چارەنووسی بێ ئاکام ماوەتەوە.
