خۆڕاگری: دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی، بەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٣ی جۆزەردانی ١٤٠٥، هەواڵی لەسێدارەدانی زیندانییەکی سیاسی بە ناوی «موجتەبا کیان»ی ڕاگەیاند.
بەپێی میدیا فەرمییەکانی دەزگای قەزایی ڕێژیمی ئێران، بڵاوی کردووەتەوە، ناوبراو بە تۆمەتی «سیخوڕی» و ناردنی زانیاریی نهێنیی پەیوەندیدار بە پیشەسازییە سەربازییەکانی ئێران بۆ «دوژمن» لە قۆناغی جەنگی ئەم دواییانەدا، لە دادگای پارێزگای ئەلبۆرز سزای سێدارەی بەسەردا سەپێنراوە.
سەرنجڕاکێش ئەوەیە کە جێبەجێکردنی ئەم سزایە لە کاتێکدایە کە موجتەبا کیان کەمتر لە ٥٠ ڕۆژ لەمەوبەر دەسبەسەر کرابوو، خێرایی لە ڕەوتی دادگاییکردن و جێبەجێکردنی سزای سێدارە لەم کەیسەدا، کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە و نیگەرانیی بەشێک لە چاودێران و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی لێ کەوتووەتەوە.
تا ئێستا وردەکاریی زیاتر سەبارەت بە بنەما و بەڵگەکانی دادگا بۆ سەلماندنی ئەم تۆمەتە و مافی پارێزگاریی ناوبراو لەبەردەم دادگادا، لەلایەن ناوەندە فەرمییەکانەوە ئاشکرا نەکراوە.

Be the first to comment