خۆڕاگری: سزای لەسێدارەدانی غلامڕەزا خانی شەکراب، ئەو بەندکراوەی بە تۆمەتی چالاکیکردنی هەواڵگری و سیخوڕی بۆ ئیسرائیل دەسبەسەرکرابوو، جێبەجێ کرا.
بەپێی ڕاگەیەندراوی فەرمیی دەزگای قەزایی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، سزاکە دوای ئەوەی لەلایەن دادگای باڵای کۆمای ئیسلامییەوە پەسەند کرا، ئامادەکاری بۆ جێبەجێکردنی کراوە و لە کۆتاییدا لە سێدارە درا و هەروەها لەلایەکی دیکەوە و بەگوێرەی ئەو داتاو زانیارییانەی لەمبارەیەوە کۆکراونەتەوە، هاوکات لەگەڵ ئاڵۆزبوونی دۆخی سەربازی و ئەمنیی ناوچەکە، ڕەوتی دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان لە دۆسیە سیاسی و ئەمنییەکاندا بە ڕێژەیەکی بەرچاو زیادی کردووە، بە جۆرێک تەنها لەم ماوەیەی دواییدا ٣٧ بەندکراو بەو تۆمەتانە لە سێدارە دراون.

Be the first to comment