هێزە سەرکوتکەرەکانی سپای تێرۆریستی پاسداران باوکێکیان وەک بارمتە گرت و ڕفاند

خۆڕاگری: هێزە چەکدارەکانی ئیتلاعاتی سپای تێرۆریستی پاسداران هەڵیانکوتاوەتە سەرماڵی لوقمان قوربانی و بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەریان کردووە و ڕفاندوویانە.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ئێوارەی ڕۆژی پێنچشەممە، ٢٢ی گەلاوێژی ١٤٠٥ی هەتاوی “١٣ی ئاگۆستی ٢٠٢٦ی زایینی” لوقمان قوربانی  لەلایەن چەکدارانی سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمەوە بەشێوەیەکی دڕەندانە لە ماڵەکەی خۆیدا دەسبەسەر کرا و هۆکاری دەسبەسەرکردنەکەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە کوڕەکەی بە ناوی “زاهیر قوربانی” پەیوەندیی بە یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ڕێژیمەوە کردووە و چەکدارانی سپاسی تێرۆریستیش وەک بارمتە ڕفاندووە تا لەو ڕێگەیەوە گوشار بخەنە سەر کوڕەکەی و ناچاری بکەن خۆی ڕادەستی ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم بکات.

ئەم کردەوەیەی هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئێران کە لە یاسا نێودەوڵەتییەکاندا بە سزای بەکۆمەڵ و کۆت‌وبەندکردنی کەسوکار ناسراوە، لە کاتێکدا کە ڕژیمی ئێران بۆ بێدەنگکردنی چالاکوانان و هێزە سیاسییەکان، پەنا دەباتە بەر گرتن و ئازاردانی ئەندامانی بنەماڵەی ناڕازییان و هەروەها تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی لوقمان قوربانی لە بەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدوداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە و ئەوەش بووەتە هۆی نیگەرنایی قووڵی ئەو بنەماڵەیە.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*