خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد بەناوی ئەمیر سلێمانی، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ئێوارەی ڕۆژی هەینی، ۲۳ی گەلاوێژی ۱٤۰٥ی هەتاوی “۱٤ی ئاگۆستی ۲۰۲٦ی زایینی” ئەمیر سلێمانی، هاووڵاتیی تەمەن ٤٤ساڵانی خەڵکی گوندی “خۆڕخۆڕە”ـی سەربە ناوچەی شاروێرانی مەهاباد، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیم بەشێوەیەکی دڕەندانە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ناوبراو و دەسبەسەریان کردووە و ڕفاندوویانە بۆ شوێنێی نادیار و تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدان نییە و هەواڵ وبەدواداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە.

Be the first to comment