خۆڕاگری: هادی ڕوبووسە، چالاکوانی ژینگەپارێزی خەڵکی مەریوان، ماوەی دە ڕۆژە لەلایەن چەکدارانی سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر و بێسەروشوێن کراوە.
ڕۆژی یەکشەممە، ۹ی خەرمانانی ۱٤۰٥ی هەتاوی “۳۰ی ئاگۆستی ۲۰۲٦ی زایینی” ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: ماوەی دە ڕۆژە هادی ڕوبووسە، چالاکوانی ژینگەپارێزی خەڵکی شاری مەریوان لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ئیتلاعاتی سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمەوە کە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکەیان، بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کراوە و چارەنووسی نادیارە.
ڕۆژی ٢٩ی گەلاوێژی ١٤٠٥ی هەتاوی (٢٠ی ئاگۆستی ٢٠٢٦ی زایینی)، هێزە داگیرکەرەکانی سپای تێرۆریستی پاسداران بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەک، هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ناوبراو و دوای پشکنینی ماڵەکەیان و دەسبەسەرداگرتنی کەلوپەلە تایبەتییەکانی، بەشێوەیەکی دڕەندانە و بە بەکارهێنانی کردەوەی توندوتیژی دەسبەسەریان کردووە و تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە.

Be the first to comment