زیندانییەکی سیاسی بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعات ڕاگوێزرا

زیندانییەکی سیاسی لە زیندانی ناوەندیی شاری ورمێدا، لە لایەن بەرپرسانی ئەو زیندانەیە، بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ورمێ، ڕاگوێزرا.

ڕۆژی سێشەممە، ٣١ی بانەمەڕ، زیندانییەکی سیاسیی خەڵکی شاری ورمێ، بە ناوی “نێعمەت سەمەدی”، لە زیندانی ناوەندی، بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە ڕاگوێزرا.

ئەو زیندانییە سیاسییە، ڕێکەوتی ٢ی بانەمەڕی ئەمساڵ، لە لایەن هێزە ئینتزامییەکانی شاری ورمێ وە دەسبەسەر و لە ڕێکەوتی ١٥ی بانەمەڕدا، لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ بەندی ١٣ی زیندانی ورمێ ڕاگوێزرابوو.

ماڵپەڕی مافی مرۆڤی “هێرانا”، تۆمەتی‌ وەپاڵدراوی ئەو زیندانییە بۆ “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە گرووپەکانی دژبەری نیزام”، گەڕاندەوە.