دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییانی شنۆیی بەردەوامە

دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری شنۆ، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە، دەسبەسەر کران.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو دوو هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری شنۆ، بە ناوی “ڕەحیم ئەرشەدی”،هێمن بایزیدی لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە، دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئیتلاعاتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی، ئەو دووهاووڵاتییە کوردەیان دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواستووە.

ئەم سەرچاوەیە هەروەها وتی: “زانیارییەکی ورد لە هۆکاری دەسبەسەرکردنی ئەم دووهاووڵاتییە، لەبەر دەستدا نییە”.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ شوێنی ڕاگیرانی ئەم هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.