٥ هاووڵاتی لە شاری پیرانشار دەسبەسەر کران

پێنج هاووڵاتیی خەڵکی شاری پیرانشار، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنیکی نادیار ڕاگوێزراون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو پێنج هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی “حەسەن قادری ئەقەدەم، ڕێبوار مەلایی، ئەسکەندەر خزری، ئیسماعیل بورهانی و ئەمیر تاژ” خەڵکی شاری پیرانشار، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە، دەسبەسەر کراون.

ئەم پێنج هاووڵاتییە کوردە، لە کۆتاییەکانی مانگی پووشپەڕی ئەمساڵدا، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە، دەسبەسەر کراون و هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لە مەڕ چارەنووسیان، لە بەردەستدا نییە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هۆکاری دەسبەسەرکرانی ئەم پێنج هاووڵاتییە دەسبەسەر کراوە، ڕانەگەیەندراوە.