” سادق زیباکەلام” ساڵێک زیندانی بۆ بڕایەوە

دادگای تایبەتی ئایینی ساڵێک زیندانی بۆ “سادق زیباکەلام”مامۆستای زانستە سیاسییەکانی زانکۆی تاران و ڕاوێژکاری حەسەن ڕۆحانی بڕییەوە.
بەپێێ هەواڵی ماڵپەڕی “ئێعتماد ئانلاین “تاوانی ناوبراو بە هۆی نووسینی لاپەڕەی ئینستاگرامەکەی بووە کە لە لایەن دادگاوە وەکوو شێواندنی بیری خەڵک و بانگەشە بە دژی ڕێژیم ناوی لەم قەڵەم دراوە.
زیباکەلام دەڵێ ؛پێشتر لە سەر ناڕەزایەتی دەربڕین بە هەواڵێک سەبارەت بە ڕەخساندنی هەلی کار بۆ ٣٠٠ هەزارئاخوند تا ساڵی ١٤١٤ی هەتاوی بانگی دادگای تایبەتی ئایینی کرابوو کە گوتبووی؛ ئەگەر بۆ هەر ئاخوندێک مانگانە” ٢میلیون و نیو “لە بەرچاو بگرین ساڵانە دەکاتە ٩٠٠٠میلیارد تمەن.
هەروەها ئاماژەشی بە بوودجەی پارێزگاکانی سنە و سیستان و بەلووچستان و ژینگەی ئێرانیش کردبوو کە بە هەرسێکیانەوە ئەوەندە ناگرێتەوە.
ناوبراو لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا گوتی کە ئەو حوکمەی قەبووڵ نییە و داوای پێداچوونەوە دەکات .
شایەنی باسە کە کۆماری ئیسلامی تەنانەت ڕەخنەی کەسە نیزیکەکانی خۆیشی پێ قەبووڵ ناکرێ و سزایان بۆ دەبڕێتەوە.