ئازادبوونی بەندییەکی سیاسیی کورد پاش ١٢ ساڵ

زیندانییەکی سیاسیی کورد خەڵکی مەهاباد پاش ١٢ ساڵ ئازاد کرا.
بە پێی هەواڵی موکریان بەندکراوێکی سیاسی بە ناوی یووسف کاکەمەمی پاش ١٢ ساڵ لە زیندانی شاری تەورێز ئازاد کرا.
عەبباس جەماڵی پارێزەری ئەو بەندییە سیاسییە وێڕای پشت‌ڕاستکردنەوەی ئەو هەواڵە ڕایگەیاندوە کە ناوبراو لە ڕەزبەی ساڵی ٨٦ی هەتاوی بە تاوانی هاوکاری کردن لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕێژیم دەسبەسەر و ١٢ ساڵ زیندانی بەسەر سەپاوە.
یووسف کاکەمەمی لە ماوەیە‌دا لە زیندانەکانی مەهاباد و ورمێ و تەورێزدا بووە.
بە پێی قسەی پارێزەرەکەی ناوبراو لە ماوەی ١٢ ساڵ زینداندا، لە مافی مورەخەسی بێبەش بووە.