بەندکراوێکی سیاسی کورد چوار سالە بە بێ دادگایی لە بەندیخانە ڕاگیراوە

بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی بۆکان ماوەی چوار ساڵە بە بێ ئەوەی دادگایی بکرێت، لە بەندیخانە ڕاگیراوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتووبەندکراوێکی سیاسی خەڵکی بۆکان بە ناوی ”حوسێن ئیبراهیم حەمزە“ لە چوار ساڵ پێشەوە بە بێ ئەوەی دادگایی بکرێت لە بەندیخانەکانی ئورمیە و بۆکان ڕاگیراوە.

حوسێن ئیبراهیم حەمەزە تەمەن ٤٠ ساڵ، کوڕی عەبدوڵڵا و خەڵکی گوندی قەرەگۆلی شاری بۆکانە.

بە وتەی یەکێک لە نزیکانی ئەو بەندکراوە سیاسییە، ناوبراو چوار ساڵ پێش بە تۆمەتی هاوکاری حیزبی دێموکرات لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە.

ئەو سەرچاوەیە لەدرێژەدا باسی لەوە کرد کە حوسێن بە بێ ئەوەی دادگایی بکرێت ماوەی ٢ ساڵ لەبەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە ڕاگیراوە و ئەوە دوو ساڵە گوازراوەتەوە بۆ بەندیخانەی بۆکان و ئێستا لەوێ ڕاگیراوە.