دەستبەسەر کرانی شەش هاووڵاتی خەڵکی جوانڕۆ بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ بەرێوەچوونی خۆپیشاندان دژی لەشکەرکێشی تورکیا

لانیکەم شەش هاووڵاتیی خەڵکی جوانڕۆ لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر کران.

ڕۆژی هەینی ١٩ی ڕەزبەری ٢٧١٩(١١ی ئۆکتۆبری ٢٠١٩)، هێزە ئینتزامی و ئەمنییەکانی شاری جوانڕۆ سەر بە پارێزگای کرماشان، لانیکەم ٦ هاووڵاتییان بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ بەڕێوەبردنی خۆپیشاندان دژی لەشکرکەشی تورکیا بۆ رۆژاوای کوردستان دەستبەسەر کردووە.

ئەو شەش هاووڵاتییە لە کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆ دەستبەسەر و  هەتا کاتژمێر شەشی ئێوارە لە دەستبەسەرگە ڕاگیراون

لە شاری جوانڕۆ ناسنامەی ئەو شەش هاووڵاتییە دەستبەسەر کراوە بەم شێوەیە ڕاگەیاند’ وەلی سەلیمی، نامدار سەلیمی، فاتێح محەمەد خانی، عادڵ وەیسی، دیاکۆ موسازادە و سەعید هیدایەتی.

رۆژی هەینی لە شارەکانی کوردستان، بڕیار بوو دوای بەرێوەچوونی نوێژی هەینی خۆپیشاندان بۆ پشتگیری لە ڕۆژئاوای کوردستان و شەرەمەزارکردنی کردنی لەشکرکەشی سپای تورکیە بۆ کوردستان بەرێوەبچێت.

لە شارەکانی سنە، بانە، دیواندەرە، مەریوان و پیرانشار خۆپیشاندان بەڕێوەچوو، لە شاری مەریوان تێکهەلچوون  لە نێوان هێزە ئەمنییەکان و خەڵک رووی دا و بووە هۆی بریندار بوونی چەندین هاووڵاتی مەدەنی و هەروەها دوو کەس لە هێزەکانی ئیران. هەروەها چوار هاووڵاتی دەستبەسەر کراون کە تا ئێستا ناسنامەیان بۆ هەنگاو ڕوون نەبووەتەوە.