گرتن و دەسبەسەر کردنی چالاکانی سیاسی و مەدەنی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

ماوەی چەند ڕۆژێکە کە خۆپێشاندان لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ پشتیوانی لە خەڵکی ڕۆژاوای کوردستان و مەحکووم کردنی هێرشی تورکیە بەردەومە.
لە ماوەی ئەو چەند رۆژەدا لەگەڵ ئەوەی کە هێزە ئەمنییەکان لە هەوڵی ڕێگریکردن لە خۆپێشاندانەکان بوون، بۆ ترساندن و چاوترسێن کردنی خۆپێشاندەران کۆمەڵێک لە چالاکان و خۆپێشاندەرانیان دەسبەسەر کردووە.
بەپێی ئەو هەواڵانەی کە بە ناوەندی هەواڵی تەلەڤزیۆنی کوردکاناڵ گەیشتوون، تا ئێستا ١٠ کەس لە شاری تاران، لە مەریوان ١٥ کەس و لە بانە ٧ کەس دەسبەسەر کراون.
کاربەدەستانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەیهەوی بە گوشار خستنە سەر چالاکانی سیاسی، مەدەنی و ژینگە پارێزی، خەڵک بترسێنێ و ڕێگری لە چالاکییەکانیان بکا، بەڵام چالاکوانان بێ گوێدانە هەڕەشەکانی دوژمن لە چالاکی و خەبات بۆ وەدیهێنانی مافەکانیان بەردەوامن.