دەستبەسەر کرانی ٨٧ هاووڵاتیی کورد لە ماوەی مانگی ئۆکتۆبری ٢٠١٩ دا

لە ماوەی مانگی ڕابردووی زاییینی دا لانیکەم ٨٧ هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی، مەدەنی و کرێکاری لەلایەن دام و دەزگا ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندەکانی مافی مرۆڤ لە ماوەی مانگی ئۆکتۆبری ٢٠١٩ (مانگی ١٠ی زایینی)، لانیکەم ٨٧ هاووڵاتیی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە لە شارە جیاجیاکانی کوردستان دەستبەسەر کراون.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە،لەو ماوەیەدا ٣ ژن، ٤ خوێندکار و ٢ پارێزەر دەستبەسەر کراون.

جیاکردنەوە بە پێی تۆمەتەکان 

چالاکانی سیاسی: ٨٣ حاڵەت کە دەکاتە ٩٥.٥٪ ی کۆی حاڵەتەکان.

چالاکانی مەدەنی: ٣ حاڵەت کە دەکاتە ٣.٥٪ی کۆی حاڵەتەکان.

چالاکی کرێکاری: ١ حاڵەت کە دەکاتە ١٪  ی کۆی حاڵەتەکان.

جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان

پارێزگای سنە: ٢٥ حاڵەت.

پارێزگای ئورمیە: ٣٠ حاڵەت.

پارێزگای کرماشان: ٢١ حاڵەت.

پارێزگای لوڕستان: ١ حاڵەت.

پارێزگای ئیلام: ١ حاڵەت.