چارەنووسی یەکێک لە دەستبەسەر کراوانی شاری سنە ناڕوونە

چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە کە لەکاتی خۆپێشاندانەکانی ئەو شارە بە مەبەستی شەرمەزار کردنی هێرشی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوا دەستبەسەر کرابوو، نادیارە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو سەرەڕای تێپەڕینی سێ حەفتە لە دەستبەسەر کرانی ”فەرهاد تاری مورادی“ لەلایەن ئیتلاعاتی شاری سنەوە چارەنووسی ناوبراو نادیارە و نازانرێت کە لەکوی ڕاگیراوە.

فەرهاد تاری مورادی ڕؤژی سێشەممە ٢٣ی ڕەزبەری ٢٧١٩ (١٥ی ئۆکتۆبری ٢٠١٩) لە کاتی خۆپێشاندانی خەڵکی سنە بە مەبستی شەرمەزار کردنی هێرشی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوا و لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر کراوە.

سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی فەرهاد لەوبارەوە ڕاگەیاند کە، لەو ماوەیەدا بنەماڵەکەیان زۆر سەردانی ناوەندە ئەمنییەکانیان کردووە، بەڵام هیچ ئاکامێکیان نەبووە و ئەمەش نیگرانی ئەوانی لێکەوتووەتەوە.