دەستبەسەر کرانی شەش هاووڵاتی لە سەلاسی باوەجانی

لە درێژەی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیانی کورد لە شارەکانی کوردستان، شەش هاووڵاتی لە سەلاسی باوەجانی دەستبەسەر کراون.

ڕۆژی سێ شەممە ٥ی سەرماوەزی ٢٧١٩(٢٦ی نۆڤەمبەری ٢٠١٩) هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەلاسی باوەجانی شەش هاووڵاتییان بە تۆمەتی بەشداری لە خۆپێشاندانەکان دەستبەسەر کردووە.

ناسنامەی ئەو شەش هاووڵاتییە دەستبەسەر کراوەی عوبەید ئەحمەدی، سەرکەوت ئەحمەدی، بورهان کاکایی، بورهان سوبحانی، ئاکۆ ئەیازی و سالار نەورۆزی ڕاگەیاندووە.

ئەو شەش هاووڵاتییە دوای دەستبەسەر کران بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە و چارەنوسیان ناڕوونە.