نەوەی خومەینی؛ هیچ گەڕەنتییەک نیە بۆ مانەوەی ڕێژیم

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی “ئیسنا” ڕۆژی شەممە ٨ی بەفرانبار، “حەسەن خومەینی” نەوەی خومەینی، دامەزرێنەریی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران هۆشداریی‌دا بە کاربەدەستانی ڕێژیم کە دەبێ بە وریایی هەڵسوکەوت بکەن و هۆیەکانی ڕووخان لە بەرچاو بگرن دەنا هیچ زەمانەتێک نییە کە ئێوە بمێنینەوە.
ئەگەر هەلسوکەوتتان نەگۆڕن، دەسەڵاتتان لە دەست دەردەێنن.
ناوبراو لە وتەکانیدا ئاماژەی بەوەدا کە ئەگەر لە کۆمەڵگەدا گوێ بە ئوسووڵ و جێبەجێکردنی خواستەکانی خەڵک نەدرێ و تەنیا ڕواڵەت لەبەرچاو بگرین ئەوە دەبێتە هۆی بەدشانسی دەوڵەت و بەوشێوە دەوڵەت بەرەو نەمان دەچێ.
ناوبراو لە درێژەی وتەکانیدا گوتی،”چاندنی تۆوی رق و دووبەرەکی سازکردن، زەنگێکی خەتەرن کە دەوڵەت دەبێ لەبەرچاویان بگرێ. هەروەها نەبوونی شایستە سالاری بە یەکێک لە هۆیەکانی ڕووخانی دەوڵەتان ناو برد و، هۆشداریی دا بە کاربەدەستان هیچ گەڕەنتییەک نیە نیزام نەڕۆخێت”.
لەم‌ڕۆژانەدا بە ئاشکرایی لە زمان کەسانی نیزیک بە دەمڕاستەکانی ڕێژیم باس لە ڕووخان و لێکهەڵوەشانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکرێ. حەوتووی رابردووش “فائزە هاشمی” کچی یەکێکی دیکە لە بناغەدانەرانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران باس لە هەڵوەشانی ڕێژیم دەکات لەنێوخۆدا و دەڵێ هۆی مانەوەی ئەو ڕێژیم تەنیا زەبر و زەنگی هێزە چەکدارەکان و ترسی خەڵکە لە داهاتووی وڵات کە دوای ئەوە چ دەوڵەتێک دێتە سەرکار!

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*