ئاشکرابوونی ناسنامەی دوو خوێندکاری دەسبەسەرکراوی کرماشانی

لە درێژەی گردبوونەوە ناڕەزایەتییەکانی چەند ڕۆژی ڕابردوودا کە بۆ ڕێزگرتن و هاوخەمی لەگەڵ بنەماڵەی قوربانیانی خستنەخوارەوەی فڕۆکە ئۆکڕایینییەکە لەلایەن سپای پاسدارانەوە لە زانکۆکانی ئێران دەستی پێکرد،هەر زوو هێرشی هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر خۆپیشاندەران لە شارە جیاجیاکانی ئێراندا دەستی پیکرد و ژمارەیەک خۆپیشاندەر دەسبەسەرکران .
بە پێی هەواڵی چالاکانی خوێندکاریی زانکۆی “ڕازی” کرماشان چوار خوێندکاری ئەو زانکۆیە ڕۆژی یەکشەممە ۲۲ی بەفرانباری ۹٨ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەرکراون کە ناوی دوو خوێندکار بە ناوەکانی” سەلاح غەریبی” خوێندکاری دامپزشکی و” نەبی تەڕدەست” خوێندکاری کارناسیی باڵای کۆمەڵناسیی ئەو زانکۆیە ئاشکرابووە، بەڵام لە شوێنی ڕاگیرانیان و چارەنووسیشیان هیچ هەواڵێک لە بەردەستدا نییە.