چالاکێکی سیاسیی کورد دوای ئازاد بوونی بە شێوەیەکی کاتی لەڕووی ناچاری کوردستانی بەجێ هێشت

چالاکێکی سیاسیی خەڵکی کرماشان پاش چەند ساڵ بەندکران و دواتر بەهۆی بەردەوامیی گوشاری ناوەندە ئەمنیەتییەکان بەناچار ڕۆژهەڵاتی کوردستانی بەجێ هێشت.
” ئەحەد ڕەزا بابایی، زیندانیی سیاسیی پێشوو کە بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان دەسبەسەر و ماوەی ۶ ساڵ بەند کرابوو، دوای ئازادبوونی لە زیندان ڕووی کردە ڕیزەکانی ئاشکرای حیزبی دێموکراتی کوردستان.
ئەحەدڕەزا بابایی ساڵی ١٣٩٢ی هەتاوی بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی و ئەمنیەتی لەدژی کۆماری ئیسلامی لە رێگەی ئەندامەتی لە حیزبی دێموکراتی کوردستاندا دەسبەسەر و دواتر خرایە بەندیخانەوە، بەڵام نە زیندان و نە گوشار و ئەشکەنجەی دامودەزگای سەرکوتی کۆماری ئیسلامی ورەی پێ بەر نەدا و نهێنییەکانی حیزبی پاراست و؛ سەربەرز لە زیندان هاتە دەر.
ئەحەد ڕەزا بابایی دوای ٦ ساڵ بەندکران بۆ ماوەی کاتی ئازاد کرا و بۆ ڕزگاربوون لەدەست زوڵم و زۆریی هێزەکانی ڕێژیم بە ناچار وڵاتی جێهێشت و هاتە نێو ڕیزی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە.