دەسبەسەرکرانی ئەندامێکی ئەنجوومەنی “سەوزی چیا” لە مەریوان

ژینگە پارێزێکی خەڵکی مەریوان لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کرا.
بەپێی هەواڵێک کە بە ناوەندی راگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان گەیشتوە ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی بەفرانباری ١٣٩٨ی هەتاوی ژینگەپارێزێکی مەریوانی بە ناوی “ئامانج نیک پەی” کوڕی خالید لە شاری مەریوان لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەسبەسەر کراوە.
بەپێی دوایین هەواڵ کە بە دەستمان گەیشتوە، ناوبراو بۆ ماوەی ٨ کاتژمێر لە ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە ڕاگیراوە و دواتر ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراوە.
گرتن و دەسبەسەرکردنی چالاکانی سیاسی و ژینگە و چالاکانی مەدەنی لە کوردستان و شارەکانی دیکەی ئێران بەردەوامە و ڕێژیم بە هەر بیانوویەک کە بۆی بلوێ بۆ چاوترسێن کردنی خەڵک چالاکان ڕاپێچی بەندیخانەکان دەکا و ئێستاس لە ترسی خۆپێشاندانەکان لە کوردستان فەزایەکی ئەمنییەتی بە سەر زۆر شاری کوردستاندا زاڵە و هێزە ئەمنییەکان لە شوینە گشتییەکان بڵاوەیان پێکراوە.