دەسبەسەرکرانی دوو هاوونیشتمانی لە سنە و ئیلام

دوو هاونیشتمانیی کورد خەڵکی سنە و ئیلام لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کران.
ڕۆژی شەممە ٢٨ی بەفرانبار، لاویکی خەڵکی شاری ئیلام بە ناوی “ئەمیرعەلی مەجدی” لە شوێنی کارەکەی لە کتێبفرۆشیدا لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
ناوبراو لەلایەن ئەو هێزانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەسبەسەر کراوە و لە کاتی دەسبەسەر کردنیدا کەوتۆتە بەر ئەشکەنجە و ئازار و بێڕێیزی پێکردن.
هەر لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی هەینی ٢٧ی بەفرانبار، لاوێکی کورد بە ناوی “ئارمان محەممەدی” خەڵکی شاری سنە، لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەسبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی قەراگای شارامفەر کراوە.
شایانی باسە کە تا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە هۆکاری دەسبەسەر کردنی ئەو دوو لاوە کوردە هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدانییە.