دوو هاونیشتمانی کورد بە هۆی نەبوونی توانایی ماڵی و دابیننەکردنی بارمتە؛ لە زیندانی دیزڵاوای کرماشان ڕاگیراون.

بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی “مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان” ، دوو هاونیشتمانیی کوردی پێڕەوی ئایینی یارسان، بە ناوەکانی “سیروس عەزیزی” و “نادر عەزیزی” بە هۆکاری نەبوونی توانایی ماڵی و دابیننەکردنی بارمتە، لە زیندانی “دیزڵاوا”ی کرماشان دەسبەسەرن.
بە پێی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەندیخانەی دیزڵاوای کرماشان، ئەو دوو برایە لە مانگی خەزەڵوەر لە پێوەندی لەگەڵ ناڕەزایەتییەکانی ئەمساڵی خەڵک لە کرماشان دەسبەسەر کراون.
هەر بە پێی زانیارییەکانی ئەو سەرچاوەیە، ئەو دوو برایە بە تۆمەتی ئەندام بوون لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕێژیم تۆمەتبار کراون.
شایانی باسە، ئەو دوو بەندییە لە کاتی دەسبەسەرکرانیانەوە تا ئێستا، لە دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەش کراون.
جێی ئاماژەیە کە لە خۆپێشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵدا، ژمارەیەکی بەرچاو لە خەڵکی ئێران و شارەکانی کوردستان بۆ داواکردنی مافەکانی خۆیان ڕژانە سەر شەقامەکان و ناڕەزایەتییان دەربڕی، لەم پێوەندییەدا دەزگا ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەشێک لە خۆپێشاندەرانیان بە تۆمەتی جۆراوجۆر دەسبەسەر کرد و هێندێکیان بە دانانی بارمتەی قورس ئازاد کران و لە چارەنووسی هێندێکیشیان هەواڵێک لەبەردەستدا نیە.بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی “مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان” ، دوو هاونیشتمانیی کوردی پێڕەوی ئایینی یارسان، بە ناوەکانی “سیروس عەزیزی” و “نادر عەزیزی” بە هۆکاری نەبوونی توانایی ماڵی و دابیننەکردنی بارمتە، لە زیندانی “دیزڵاوا”ی کرماشان دەسبەسەرن.
بە پێی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەندیخانەی دیزڵاوای کرماشان، ئەو دوو برایە لە مانگی خەزەڵوەر لە پێوەندی لەگەڵ ناڕەزایەتییەکانی ئەمساڵی خەڵک لە کرماشان دەسبەسەر کراون.
هەر بە پێی زانیارییەکانی ئەو سەرچاوەیە، ئەو دوو برایە بە تۆمەتی ئەندام بوون لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕێژیم تۆمەتبار کراون.
شایانی باسە، ئەو دوو بەندییە لە کاتی دەسبەسەرکرانیانەوە تا ئێستا، لە دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەش کراون.
جێی ئاماژەیە کە لە خۆپێشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵدا، ژمارەیەکی بەرچاو لە خەڵکی ئێران و شارەکانی کوردستان بۆ داواکردنی مافەکانی خۆیان ڕژانە سەر شەقامەکان و ناڕەزایەتییان دەربڕی، لەم پێوەندییەدا دەزگا ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەشێک لە خۆپێشاندەرانیان بە تۆمەتی جۆراوجۆر دەسبەسەر کرد و هێندێکیان بە دانانی بارمتەی قورس ئازاد کران و لە چارەنووسی هێندێکیشیان هەواڵێک لەبەردەستدا نیە.