سه‌پاندنی حوکمی ئیعدام بەسەر هاونیشتمانییەکی خەڵکی سنە

هاونیشتمانییەکی خەڵکی شاری سنە بە شەش ساڵ بەندکران حوکمدرا.
لقی چواری دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای سنە، “چیا مەحموودی” خەڵکی شاری سنەی بە ٦ ساڵ زیندان مەحکووم کرد کە پێشتر
لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئەو شارەوە بە پێنج ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرابوو.
شایانی باسە ئەو هاونیشتمانییە کوردە، بە تۆمەتی “هاوکاری کردن لەگەڵ یەکێک لە هێزە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی و بانگەشە دژی ڕێژیم” دەسبەسەر کراوە.
جێی بیرهێنانەوەیە ، نابراو لە ٤ی ڕەشەممەی ساڵی ١٣٩٧، لە لایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانەوە دەسبەسەرکراوە و ماوەی شەش مانگ لە بەندی تاکەکەسیدا بووە و دواتر بە دانانی بارمتەی ٨٠٠ میلیۆنی تا کاتی داداگایی کردنی ئازاد کرابوو.
هەروەها لە لایەکی تریشەوە ناوبراو لە پەروەندەیەکی تردا بەهۆی شکایەتی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە بە تۆمەتی ” کۆبوونەوە و پیلانگێڕی دژ بە ئەمنیەتی وڵات ” تۆمەتبار کراوە و بۆ چەندین جار لە لایەن لقی دووی دادگای ئەو شارە لێپرسینەوەی لێکراوەو بۆ ماوەی کاتی بە بارمتە ئازاد کراوە.