سەپاندی حوکمی دوو ساڵ زیندانی بەسەر مامۆستایەکی کورددا

مامۆستایەکی کورد، ئەندامی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان ـ مەریوان، بە دوو ساڵ زیندانی مەحکووم کرا.
ڕۆژی چوار شەممە، ٢٣ ڕێبەندان، “ئەسکەندەر لوتفی”، ئەندامی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان ـ مەریوان، لەلایەن دادگای باڵاوە بە دوو ساڵ زیندانی مەحکووم کرا و لە لایەن پارێزەرەکەی “ساڵح نیکبەخت” حوکمەکەی پشتڕاست کرایەوە.
جێی ئاماژەیە،ڕۆژی دووشەممە، ٧ی ڕێبەندان، شەشەمین دادگاییکردنی “ئەسکەندەر لوتفی”، مامۆستا و ئەندامی کانوونی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان ـ مەریوان، لە لقی ١٠٤ی دادگای تاوانەکانی شاری سنە بەڕێوەچوو بوو.
نابراو لە ڕۆژی چوارشەممە، ٢٣ی خەزەڵوەری ساڵی ٩٧، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە هێرش کرایە سەر ماڵەکەی و دەستگیرا بەسەر کەلوپەلە کەسییەکانی و پاشان دەسبەسەر و بۆ لێکۆڵینەوە ڕەوانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپا لە سنە کرا.