پەریسا سەیفی بە هۆی بە هۆی ناجێگر بوونی باری تەندروستی گوازرایەوە بۆ نەخۆشاخانە

 پەریسا سەیفی چالاکی فەرهەنگی خەڵکی کامیاران کە زیاتر لە ١٠ ڕۆژە مانی لە خواردن گرتووە، بە هۆی ناجێگر بوونی باری تەندروستی بۆ نەخۆشخانە گوازرایەوە.

بەپێی ڕاپۆری گەیشتووشەوی جوارشەممە ٣٠ی ڕێبەندانی ٢٧١٩ ( ١٩ی فێوریەی ٢٠٢٠)، پەریسا سەیفی چالاکی فەرهەنگی خەڵکی کامیاران دوای ١٠ ڕۆژ مانگرتن لە خواردن، بۆ نەخۆشخانەی تەوحیدی شاری سنە گوازراوەتەوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوبارەوە ڕاگەیاند کە، پەریسا سەیفی لە حاڵێکدا خوێنی هەڵێناوەتەوە و باری تەندروستی ناجێگر بووە و ئیزنیشی نەداوە کە چارەسەری بۆ بکەن.

ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا ڕایگەیاند کە زیاتر لە ٢٠ کەس لە هێزە ئەمنییەکان لەکاتی گواستنەوەی پەریسا بۆ نەخۆشخانە لەگەڵی هاتوون و هەڕەشەیان لە پێرسنێلی نەخۆشخانەکە کردووە کە نابێت ئەو هەواڵە میدیایی بێتەوە.

پەریسا سەیفی، لە ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی ڕێبەندانی ٢٧١٩ (٩ی فێوریەی ٢٠٢٠)  بە نێشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە ناڕوونی چارەنووسی و هەروەها گوشاری ناوەندە ئەمنییەکان بۆ وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ، مانی لە خواردن گرتووە.

ماوەی ٤ حەفتەیە کە کەیسی پەریسا سەیفی دراوەتە دادگای شۆڕشی شاری سنە، بەڵام هەرجار بە بیانوویەک دانیشتنەکە دوا دەخەن.

پەریسا سەیفی ڕۆژی سێشەممە ٢١ی خەزەڵوەری ٢٧١٩(١٢ی نۆڤەمبەری ٢٠١٩) لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای شاری سنە لە ماڵەکەی خۆی دەستبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار پەریسا سەیفی بە تۆمەتی بەشداری لە خۆپێشاندنەکانی خەڵکی کوردستان بە مەبەستی شەرمەزار کردنی هێرشی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان دەستبەسەر کراوە.بازداشت شدە است.

پەریسا سەیفی خوێندنی لە بەشی هونەر تەواو کردووە و پێشتریش ئەندامی ئۆرکێستراکی فلارمۆبیکی سنە بووە. ناوبراو لە فلمی “مەینەتی” ڕۆڵی گێڕاوە و ساڵی ٢٠١٧ یەکێک لە بەشداربوانی پرۆگرامی هونەری کورد ئایدڵ بووە.