سیروان ڕەحیمی حوکمی ١٣ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپا

دادگای “ئینقلاب”ی شاری سنە چالاکێکی مەدەنیی خەڵکی شاری “دێولان”ی بە ١٣ مانگ زیندان مەحکووم کرد.

ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی ڕەشەمە، سیروان ڕەحیمی، چالاکی بواری ژینگەپارێزی، لە لایەن دادگای شۆڕشی ئیسلامیی شاری سنەوە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردییەکان بە ١٣ مانگ زیندان مەحکووم کرا. ئەو چالاکە مەدەنییە خەڵکی شاری دێولانی سەربە پارێزگای سنەیە
جێگەی وەبیرهێنانەوەیە کە ناوبراو، ڕێکەوتی سەرەتای پاییزی ئەمساڵ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامییەوە لە ماڵی خۆی دەسبەسەر کرا و دوای پێنج مانگ بە دانانی بارمتە بەشێوەی کاتی ئازاد بوو. هەروەها ساڵی ١٣٩٥ـی هەتاویش بە تۆمەتگەلێکی بەوشێوەیە دەسبەسەر کرابوو و ماوەی سێ مانگ لە گرتووخانەدا بوو.
هەروەها سێ چالاکی دەیکەی خەڵکی دێولان بە ناوەکانی ” سیروس و ئازاد عەبباسی و فەریدەی وەیسی زیاتر لە
٤٠ ڕۆژە لە گرتووخانەی ئیتلاعاتی شاری سنەدان و چارەنوووسیان ناڕوونە