هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار حوکمی پێنج ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا

خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار کە هاوینی ساڵی ڕابردوو دەستبەسەر کرابوو، لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانی بە سەردا سەپا.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو ، سەید رەزا ئەحمەدی، هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار لەلایەن لقی ١٠٢ی دادگای تاوانەکانی ئەو شارە حوکمی پێنج ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە.


ئەو حوکمە سەرەتای مانگی جۆزەردانی ئەمساڵ بە تۆمەتی ”هاوکاری و ئەندامەتی لەگەڵ حیزبێکی کوردی دژبەری ئێران “ دەرکراوە و ئەمڕۆ شەممە ٧ی پووشپەڕ بە فەرمی بە ناوبراو ڕاگەیەندراوە.
سە
سەید ڕەزا ئەحمەدی ڕۆژی پێنجشەممە ١٠ی گەلاوێژی ٢٧١٩ (١٨ی ئاگۆستی ٢٠١٩) لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار دەستبەسەر و پاش نزیکەی پێنج مانگ بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی ئازاد کرابوو.