داوای خوێندکارانی زانستگەی “ئازاد ئیسلامی” بۆ وەلانانی عەلی‌ئەکبەر ولایەتی

لە دووهەمین ڕۆژی خۆپێشاندانی خوێندکارانی زانستگەی ئازادی ئیسلامیدا، خوێندکاران خوازیاری دەست لە کار کێشانەوەی بەڕێوەبەرانی ئەو زانکۆیە بوون.
خوێنداکاران بە هەڵگرتنی وێنەی هاوڕێکانیان کە لە کاتی وەرگەڕانی پاسی گواستنەوەی زانکۆوە گیانیان لە دەست دابوو، دروشمی جۆراوجۆریان دژی بەڕێوەبەرانی ئەو زانستگەیە و دەنگ وڕەنگی کۆماری ئیسلامی بەرز کردەوە و بە تایبەتی دژی عەلی‌ئەکبەر ولایەتی سەرۆکی ئەو زانستگەیە دروشمیان دەدا و داوایان کرد کە ناوبراو لە سەر کارەکەی وەلابنرێ.
جێی‌ئاماژەیە کە ناوبراو ڕاستەوخۆ لە لایەن ڕێبەریی کۆماری ئیسلامیی ئێران ” عەلی خامنەیی” وە بۆ ئەو پۆستە دیاری کراوە.
لە ژێر گوشاری کەسوکاری قوربانییەکان چەند کەس لە بەڕێوەبەران لە سەر کارەکەیان وەلانراون یان دەسبەسەر کراون، بەڵام خوێندکاران و کەسوکاری قوربانییەکان لە سەر خۆپێشاندانەکانیان هەر بەردەوامن.
شایانی باسە کە بەهۆی وەرگەڕانی پاسێکی زانکۆ نیزیک بە ١٠ کەس گیانیان لەدەستدا کە خوێندکاران و کەسوکاری قوربانیان ئەو ڕووداوەیان گەڕاندەوە بۆ کۆن بوون و خراپی پاسەکە و بێ مشووریی بەڕێوەبەرانی ئەو زانکۆیە و، بۆ ئەو مەبەستەش خۆپێشاندانیان وەڕێخستوە و داوای لە سەر کار لادانیان دەکەن.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*