“گلرخ ابراهیمی” بە بارمتە ئازاد کرا

ڕۆژی دووشەممە ١٩ی خاکەلێوەی ١٣٩٨ی هەتاوی، “گلرخ ابراهیمی” دوای دوو ساڵ و نێو لە زیندان ئازاد کرا.
“گلرخ ابراهیمی” چالاکی مەدەنی، دوو ساڵ و نیو بەر لە ئێستا بە تاوانی نووسینی چیرۆکێکی بڵاونەکراوە کە دژی سزای بەردباران نووسیبووی، لە کاتێکدا کە لە نەخۆشخانە لەژێر عەمەلی نەشتەرگەری دابوو حوکمی دادگای بەسەردا سەپێندرا و دواتر لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ئەوین کرا و ماوەی٣٠ مانگ لەو بەندیخانەیەدا ڕاگیرا. ناوبراو پێشتریش لە ساڵی ١٣٩٣ی هەتاویی وێڕای هاوسەرەکەی ماوەی ٢٠ ڕۆژ لە زیندانی تاکە کەسی ئیتلاعاتی سپا دا زیندانی کرابوو.
“ئارش سادقی” هاوسەری “گلرخ ابراهیمی” لەگەڵ ئەوەی کە تووشی نەخۆشی شیرپەنجە بووە، بەڵام هەتا ئێستاس هەر لە بەندیخانەیە.
دوای کۆتایهاتنی حوکمی “گلرخ ابراهیمی”، و ئازادکرانی لە بەندیخانە، ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی داوای لە کۆماری ئیسلامیی ئێران کرد کە قەرەبووی خەسارەتی ناوبراو بکاتەوە.