هاووڵاتییەکی کورد بە شێوەی کاتی ئازاد کرا

هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی مەهاباد، پاش کۆتاییهاتنی لێپێچینەوەکەی بە شێوەی کاتی لە گرتنگە ئازاد کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاوڵاتییەکی کورد بە ناوی “زوڵێخا ساداتنژاد”، خەڵکی شاری مەهاباد، پاش کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپێچینەوەی لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ، بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

ئەو ژنە کوردە، ڕۆژی هەینی ٩ی خاکەلێوە، پاش بانگهێشتکردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد دەسبەسەر کراووە و بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ گوزراوەتەوە.

ئەم هاووڵاتییە مەهابادییە، لە ماوەی دەسبەسەریدا، لە “دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتنی بنەماڵە”کەی بێبەش بووە.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکار یان هۆکارەکانی دەسبەسەریی ئەو هاووڵاتییە کوردە هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.