زیندانییەک بۆ تێپەڕاندنی ماوەی زیندانییەکەی ڕەوانەی زیندانی ورمێ کرا

هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی شاری ماکۆ سەر بە پارێزگای ورمێ، بۆ تێپەڕاندنی ماوەی زیندانییەکەی، ڕەوانەی زیندانی ناوەندی شاری ورمێ کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتووهاووڵاتییەکی کورد خەڵکی ماکۆ بە ناوی “ئەحەد حەسەن‌پوور” کە ساڵی ڕابردوو، بە ٨ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرابوو، ڕۆژی پێنجشەممەی حەتووی ڕابردوو، بۆ تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەی ڕەوانەی زیندانی ناوەندی شاری ورمێ کرا.

ئەو هاووڵاتییە کوردە، ساڵی ٩٥، لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە، دەسبەسەر و پاش سێ مانگ لە دەسبەسەری بە دانانی بارمتە، هەتا کاتی بەڕێوەچوونی دادگاییەکەی ئازاد کرابوو.

ئەحەد حەسەن‌پوور، ڕێکەوتی ٢٥ی پووشپەڕی ساڵی ٩٧، لە لایەن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەری شاری ماکۆ، بە تۆمەتی “ئەندامبوون لە گرووپەکانی دژبەری نیزام” و “سیخوری” بە ٨ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرابوو.

ناوبراو لە کاتی دەست بەسەرکرانی لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە، تەقەی لێکراوە و هەر دوو لاقی بریندار و لە کار کەوتووە.