دەسبەسەر کردنی سێ ئەندامی بنەماڵەیەک لە شاری پیرانشار

سێ کەس لە ئەندامانی بنەماڵەیەکی کورد لە یەکێک لە گوندەکانی شاری پیرانشار، لە لایەن ئیتلاعاتی شاری ورمێ دەسبەسەر کران.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو ئەمڕۆ چوارشەممە ٤ی خاکەلێوە، سێ کەس لە ئەندامانی بنەماڵەیەک لە گوندی “ڕیکاوێ” شاری پیرانشار، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی شاری ورمێ، دەسبەسەر کران.

بە پێی ئەم هەواڵە، شوناسی ئەو سێ هاووڵاتییە کوردەی بە ناوەکانی “ڕەحمان قاسمی” باوک، “داود و شۆڕش قاسمی” کوڕی ڕەحمان ڕاگەیاندووە.

هێزەکانی ئیتلاعات هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ڕەحمان قاسمی و بێ بەڵگەی یاسایی ناوبراو ودوو کوڕەکەی دەسبەسەر کردووە.

ڕەحمان قاسمی سەرپەرەستی بنەماڵەی خۆیەتی و کوڕەکانی ناوبراویش خێزاندارن.لە ساڵی ١٣٧٢ کوڕێکێ ئەم بنە ماڵەیە بە ناوی سەلام قاسمی لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعات دەگیرێ و دواتر ئێعدام کرا.

لە هۆکاری دەسبەرسەکرانی ئەو سێ هاووڵاتییە کوردە هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.