چارەنووسی ناڕوونی یاسر ئەمین‌زادە لە گرتووخانەی مەهاباد

چارەنووسی ناڕوونی یاسر ئەمین‌زادە لە گرتووخانەی مەهاباد – چاونیوز

یاسر ئەمینی‌زادە، مامۆستای یەکێک لە قوتابخانەکانی شاری مەهاباد کە حەوتووی ڕابردوو دەسبەسەر کرا، ئێستاش چارەنووسی ناڕوونە وهیچ زانیارییەک لە سەر هۆکاری گیران و شوێنی بەندکرانی نەزاندراوە.

یاسر ئەمینی‌زادە ڕۆژی سێشەممە، ١٧ی بانەمەڕ، پاش چوونە دەرەوە لە قوتابخانە، لە لایەن هێزەکانی یەکێک لە ناوەندە ئەمنیەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

سەرچاوەیەک لە ئیدارەی پەروردەی مەهاباد ڕایگەیاندوە کە یاسر ئەمینی‌زادە بە هۆی لە ڕەوتی مانگرتنی مانگی ڕەشەممەی ساڵی ٩٧دا ئەوەی قوتابییانی بۆ داخستنی قوتابخانە هان داوە و هەروەها مامۆستایانی ها نداوە کە بەشداری لە مانگرتنی مامۆستایان بکەن، دەسبەسەر و زیندانی کراوە.

شایانی باسە ئەو مامۆستا کوردە پێشتریش لە خەزەڵوەری ساڵی ٩٧دا، بە هۆی مانگرتنی سەرەتاسەریی مامۆستایان، بانگهێشتی ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی شاری مەهاباد کرابوو و لێپرسینەوەیان لەگەڵ کردبوو.