سێ بەندیی سیاسی دادگایی و سزای ۱۳۸ مانگ زیندانیان بەسەردا سەپا

سێ بەندکراوی سیاسیی کوردی خەڵکی تیکاب کە ماوەی ساڵێکە گیراون، دادگایی و سزای زیندانیان بەسەردا سەپاوە.
بەپێی ڕاپۆرتی پەیامنێری “چاونیوز” دادگای شۆڕشی پارێزگای ورمێ سزای زیندانیی بەسەر سێ بەندیی سیاسی بە ناوەکانی “بێهزاد بەرادەران”، “سامان سەبزی”، “شەماڵ مەزرەعی”دا سەپاندوە. ئەو سێ کەسە خەڵکی گوندەی ئەحمەداوای سەر بە شاری تیکاب لە پارێزگای ورمێ‌ن و ساڵی ڕابردوو بە تۆمەتی هاوکاریکردنی حیزبێکی کوردیی دژبەری کۆماری ئیسلامی گیرابوون.
بەپێی زانیارییەکان دادگای شۆڕش سزای ۸ ساڵ زیندانی بەسەر بێهزاد بەرادەران و سزای ۳ ساڵ زیندانی بەسەر سامان سەبزی‌دا سەپاندوە و شەماڵ مەزرەعی‌ش دوای سالێک بەندکرانی سزای ۶ مانگ زیندانیی بەسەردا ساغ کراوەتەوە.