هاووڵاتییەکی پیرانشاری لە تاران دەستبەسەر کرا

هاووڵاتیەکی خەڵکی پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی  حکوومەتی ئێرانەوە لە شاری تاران دەستبەسەر کرا.

ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی خەرمانانی ٢٧١٩(١٧ی سێپتامبری ٢٠١٩)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی تاران لاوێکی خەڵکی پیرانشاریان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستەوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار و نزیک بنەماڵەی ئەو لاوە دەستبەسەر کراوە ناسنامەی ئەو لاوەی “یونس ئیبراهیم ڕەش” تەمەن ٢١ ساڵ و دانیشتووی  گوندی قەڵاتەڕەشی پیرانشار ڕاگەیاندووە.

ئەو لاوە کوردە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.